ئاسیامۆندیال

سۆن: دەتوانین لە قۆناغی ١٦ شکست بە بەڕازیل بهێنین

هیونگ مین سۆن ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و یانەی تۆتنهام باسی رووبەرووبوونەوەی بەڕازیل دەکات لە قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەڕازیل  بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەردەکەوێت و رووبەرووی کۆریای باشوور دەبێتەوە لە قۆناغی داهاتوو. پاش سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی ئاسیا، سۆنی ئەستێرەیان وتی “ئامانجمان ئەوەبوو بگەینە قۆناغی ١٦، ئێستا کە گەیشتووینەتە ئەوێ، ئامانجی گەورەترمان هەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین بەدەستی بهێنین. کەس نازانێت لە تۆپی پێ چی روودەدات بە تایبەت لەم پاڵەوانێتییە، توانای ئەوەمان هەیە شکست بە بەڕازیل بهێنین و تەواوی توانای خۆمان پێشکەش دەکەین”.

سەبارەت بە بردنەوە لەپۆرتوگال و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنیان وتی” یارییەکی زۆر زەحمەت بوو بەڵام ئەوە چاوەڕوانکراوبوو بۆ ئێمە، ئێمە بە ئاسانی دەستبەردارنەبووین و یارییەکی باشمان کرد، شانازی دەکەم بەم تیمەوە”.

کۆریا توانی لە پاڵ پۆرتوگال بگاتە قۆناغی داهاتوو  وە ئۆرۆگوای و غانا ماڵئاواییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button