ئیتاڵیامۆندیال

ئەستێرەیەکی مەغریب دەبێتە جێگەی سەرنجی لیڤەرپوول

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سەرسامە بە تواناکانی ئەمڕاباتی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی فیۆرەنتینا.

سۆفیان ئەمڕابات ئاستێکی بەرز لە جامی جیهانی قەتەڕ نیشان دەدات و یەکێکە لە ئەستێرە دەرکەوتوەکانی ئەو پاڵەوانێتییە.  بەگوێرەی فلۆریان پلێتنبێرگ شارەزای بواری گواستنەوەی سکای سپۆرت، چەند یانەیەکی پریمەرلیگ چاوییان بڕیووەتە تواناکانی ئەو یاریزانە بەڵام لە لیڤەرپوول لە پێشەوەی  کێبڕکێ کەدایە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چاوەڕواندەکرێت نرخی سەروو ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بێت و فیۆرەنتینا بە کەمتر نایفرۆشێت. هەروەها موچەکەی سێ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە و پێویستە موچەیەکی زیاتری پێشکەش بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button