مۆندیال

ئەگەری سزادانی سەنیگال هەیە بەر لە یارییەکەی ئینگلتەرا

یەکێتی تۆپی پێی جیهان بەنیازە سزای هەڵبژاردەی سەنیگال بدات بە لە یاری قۆناغی ١٦ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

سەنیگال بە بێ سادیۆ مانێی ئەستێرەی یەکەم، توانییان خۆیان بگەیەننە قۆناغی داهاتووی جامی جیهانی بەڵام فیفا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە دژی سەنیگال کراوەتەوە بە تۆمەتی شكاندنی بەندی ٢.٧.٢ی مادەی٤٤ی یاساکانی جامی جیهانی. ئەمەش پاش ئەوەی لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەی ئیکوادۆر لە ٢٨ی مانگدا، هیچ یاریزانێکی سەنیگال لەو کۆنفرانسە ئامادە نەبوو”.

بەگوێرەی ترایبڵ فوتبۆڵ، چاوەڕواندەکرێت سزاکەی سەر سەنیگال سزایەکی دارایی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button