مۆندیال

ریکۆردێکی ئابڕووبەرانە بۆ گاریس بەیڵ لە جامی جیهانی

هەڵبژاردەی وێڵز ماڵئاوایی لە جامی جیهانی کرد و گاریس بەیڵیش نەیتوانی یارمەتی وڵاتەکەی بدات.

ئاستە خراپەکەی بەیڵ رەنگدانەوەی گەورەی هەبوو لەسەر وڵاتەکەی و توانییان تەنها یەک خاڵ بەدەست بهێنن.  ئاژانسی هەواڵی بی بی سپۆرت، لە ئامارێکدا ئاشکرایکردووە  بەیڵ لە هەر سێ یاری قۆناغی کۆمەڵەکەندا تەنها ٧٧ جار تۆپی لەلا بووە، ئەمەش دووهەم خراپترینە لەناو یاریزانانی سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکان  بەلەبەرچاوگرتنی ئەو یاریزانانەی هەر سێ یارییەکە بەشداربوون.

موعەیەز عەلی هێرشبەری قەتەڕ بە ٧١ جار، لە پێش بەیلەوەیە و یەکەم هەڵبژاردەش بوون کە ماڵئاواییان لە جامی جیهانی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button