مۆندیال

ئەو یاریزانەی رۆما کە رەتیکردەوە بەشداری جامی جیهانی بکات!

کریستیان ڤۆڵپاتۆ یاریزانی لاوی یانەی رۆما رەتیکردووەتەوە لەگەڵ ئوستراڵیا بەشداری جامی جیهانی بکات.

ڤۆڵپاتۆ تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە و لەلایەن خۆزێ مۆرینهۆوە چانسی ئەوەی پێدرا بەشداری یارییەکانی تیمی یەکەمی رۆما بکات، بە ماوەیەکی کەم سەرنجی یانەکە و هەڵبژاردەکەشی بۆ لای خۆی راکێشا. بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ ناوبراو لە پلانەکانی هەڵبژاردەی ئوستراڵیا بووە بۆ جامی جیهانی، بەڵام کریستیان رەتیکردووەتەوە یارییان بۆ ئەنجام بدات.

سەبارەت بە هۆکارەکەی، سەرچاوەکە دەڵێت ڤۆڵپاتۆ بڕوای بەوە هەیە کە دەتوانێت بگاتە ئەو ئاستەی لەلایەن هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بانگهێشتبکرێت و نایەوێت ئەو چانس لەدەست بدات بە یاریکردن بۆ ئوستراڵیا.

خێزانەکەی ڤۆڵپاتۆ بە بنەڕەتدا ئیتاڵین بەڵام چەند نەوەیەک پێش ئێستا چوونەتە ئوستراڵیا و خۆیشی لەوێ لە دایک بووە بەڵام کاتێک بووەتە یاریزانی پیشەگەر لە پاڵەوانێتییەکی دۆستانەدا بۆ تیمی لاوان، ناوبراو هاتریکی لە تۆما تۆمارکرد و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گورگەکان گرنگی پێبدەن و بیگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button