ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

ئۆلیڤەر کان: هاری کەین یاریزانێکی زۆر باشە

یاریگا
هاری کەین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند و یانەی تۆتێنهام، یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیایە، بەڵام ئۆلیڤەر کان بەرێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە بە شێوەیەکی دیکە باسی ئەو یاریزانە دەکات.

بەرێوەبەرەکەی باڤارییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت دەڵێت “ راستە کەین یاریزانێکی باش و لێهاتووە، بەڵام یاریزانی دیکەی باشیش هەن کە ئێمە چاودێریان دەکەین “. ئەم لێدوانەی کان بووەتە جێگەی گومانی هاندەرانی ئەو یانەیە، بە جۆرێک گومانیان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دروست بووە.

هاری کەین گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە، هەوڵی جیابونەوە لە یانەکەی دەدات و چەندین یانەش ئامادەن بۆ گواستنەوەی.

Back to top button