مۆندیال

هازارد: دەجەنگین بەرامبەر كرواتیا بۆ گەشتنمان بە قۆناغی داهاتوو

یاریگا-

ئیدین هازارد، یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان بەرامبەر مەغریب.

هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب بوویەوە و یاریەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی مەغریبیەكان كۆتایی هات، لە میانەی دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە هازارد ووتی: ئێمە هەموومان زۆر بێ هیوا بووین، چووینە ناو یارییەکەوە بۆ سەرکەوتن بەڵام ڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەكی زۆر باش بووینەوە ، ئێستا دەبێت لە ڕووی دەروونییەوە بەهێز بین، پشوو دەدەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بردنەوەی یاری داهاتوو بەرامبەر کرواتیا.

بەلجیكا لە ڕیزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی شەشەم دێت و كرواتیا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ و مەغریبیش بە هەمان خاڵ لە پلەی یەكەم و دووەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button