ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئالابا چوونی بۆ بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری بالی چەپی نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا مانەوەی خۆی لە ریزەکانی یانەکەی راگەیاند.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری بیڵدی ئەڵمانی بەرگریکاری باڤارییەکان گووتی ” بۆ من شانازییەکی گەورەیە بارسێلۆنا گرنگیم پێ دەدات، بەڵام ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ئامادەکارییە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ بایرن، بۆیە هیچ کاتێک بیرم لە جێهێشتنی ئەو یانەیە نەکردۆتەوە “.

لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە رایانگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک ئامادەن نین دەستبەرداری ئالابا بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button