فه‌ڕه‌نساگرنگترین

بەرزترین موچەی وەرزشکارانی جیهان لە ٢٠٢٢دا

نزیک دەبینەوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ و تێیدا کۆمەڵێک وەرزشکار گەورە براوەی ئەو ساڵە بوون لەلایەنی داراییەوە.

بەگوێرەی بلیکەر ریپۆرت، کیلیان ئێمباپێ لەنێو وەرزشکارانی سەرجەم وەرزشە جیاوازەکان زۆرترین موچەی  هەیە پاش گرێبەستە تازەکەی لەگەڵ پاریس.

ریزبەندییەکەش بەم جۆرەیە:

٨- ستیفن کوری

ستیفن تاکە یاریزانی تۆپی باسکەیە لە ریزبەندییەکە و یاریزانی گۆڵدن ستەیت واریەرزە. ناوبراو گرێبەستێکی بۆ چوار وەرز بە بڕی ٢١٥ ملیۆن دۆلار واژۆکراوە، کە دەکاتە ٥٣.٧ ملیۆنی ساڵانە.

SAN FRANCISCO, CALIFORNIA - NOVEMBER 18: Stephen Curry #30 of the Golden State Warriors looks on against the New York Knicks during the first quarter of an NBA basketball game at Chase Center on November 18, 2022 in San Francisco, California. NOTE TO USER: User expressly acknowledges and agrees that, by downloading and or using this photograph, User is consenting to the terms and conditions of the Getty Images License Agreement. (Photo by Thearon W. Henderson/Getty Images)

 

٧- نێیمار

نێیمار داسیلڤا لە پاڵ مێسی و ئێمباپێ هەرسێکیان لە بەرزترین خاوەن موچەکانی جیهانن. موچەی ساڵانەی ٥٥ ملیۆن دۆلارە و بێ رکابەر زۆرترین بوو لە یانە فەڕەنسییەکە بەڵام هاتنی مێسی و گرێبەستە تازەکەی ئێمباپێ، ئەو یاریزانەی کردووەتە حەوتەم لە جیهان و سێهەم لە پاریس.

PARIS, FRANCE - NOVEMBER 13: Neymar Jr of Paris Saint-Germain looks on during the Ligue 1 match between Paris Saint-Germain and AJ Auxerre at Parc des Princes on November 13, 2022 in Paris, France. (Photo by Aurelien Meunier - PSG/PSG via Getty Images)

 

٦- لویس هامڵتن.

لویس هامڵتنی شۆفێری بەریتانی ناودار خاوەنی حەوت  پاڵەوانێتی جیهانییە و هاوتایە لەگەڵ مایکڵ شوماخەر. ساڵانە ئەویش ٥٥ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

ABU DHABI, UNITED ARAB EMIRATES - NOVEMBER 20: Lewis Hamilton of Great Britain and Mercedes looks on ahead of the F1 2022 End of Year photo prior to the F1 Grand Prix of Abu Dhabi at Yas Marina Circuit on November 20, 2022 in Abu Dhabi, United Arab Emirates. (Photo by Mark Thompson/Getty Images)

٥- رەسڵ ویڵسن

رەسڵ ویڵسن لە خولی رەگبی ئەمریکا،  گرێبەستێکی لەگەڵ دێنڤەر ئەنجامدا پاش جێهێشتنی سیاتڵ سیهۆکس بەرامبەر بە ٢٤٢.٦ ملیۆن دۆلار بۆ پێنج وەرز لەگەڵ ٥٧ ملیۆن دیکە لە پارەی نەقدی و دەگاتە نزیکەی ٦٠ ملیۆنی ساڵانە

DENVER, COLORADO - NOVEMBER 20: Russell Wilson #3 of the Denver Broncos signals on the line during an NFL game between the Las Vegas Raiders and Denver Broncos at Empower Field At Mile High on November 20, 2022 in Denver, Colorado. The Las Vegas Raiders won in overtime (Photo by Michael Owens/Getty Images)

 

٤-ماتیو ستافۆرد

ماتیو ١٢ وەرزی لەگەڵ دیترۆیت لایۆنس بەسەربرد و لە ٢٠٢١ رابردوو روویکردە لۆس ئەنجلس رامس  و لەوێ ساڵانە٦١.٥ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت. هەرچەندە لە ٢٠٢٠ ئاستی وەک پێویست نەبوو بەڵام پارساڵ ئەو یانەیەی کردە براوەی سوپەر بۆوڵ.

Matthew Stafford

٣- لیۆنێل مێسی

مێسی هاوشێوەی ماتیو، ساڵانێکی زۆری  لەگەڵ یانەکەی پێشووی بەسەربرد بەڵام کاتێک جێی هێشت سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، پاریس سان جێرمان رازی بوو ساڵانە ٦٥ ملیۆن دۆلاری وەک مووچە پێبدات و ببێتە دووهەم خاوەن بەرزترین موچە لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزشەکان بەڵام پاش  نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ چووە پلەی سێهەم.

PARIS, FRANCE - NOVEMBER 13: Lionel Messi #30 of Paris Saint-Germain looks on during the Ligue 1 match between Paris Saint-Germain and AJ Auxerre at Parc des Princes on November 13, 2022 in Paris, France. (Photo by Catherine Steenkeste/Getty Images)

 

٢- کانێلۆ ئەلڤارێز

ئەلڤارێزی یاریزانی بۆکسێن بەپێی سروشتی یارییەکەیان خاوەن مووچە نیە، بەڵام لە ٢٠٢٢دا ٤٠ ملیۆنی پێدرا بەرامبەر بە یاریکردن لەگەڵ دمیتری پیڤۆڵ و ئەم بڕەش لە کاتێکدا وەریگرت کە یارییەکەی دۆڕاند. دواتر لە مانگی نۆ رووبەرووی گێنادی گۆلۆڤکین بووەوە و یارییەکەی بردەوە و ٤٥ ملیۆنی دیکەشی وەرگرت. بە کۆی گشتی ٨٥ ملیۆن دۆلاری وەک موچە وەرگرتووە .

Boxing: WBA/WBO/WBC/IBF World Super Middleweight Title: Canelo Alvarez (Red Trunks) in action, throws a punch vs Gennady Golovkin (White Trunks) during fight at T-Mobile Arena.
Las Vegas, NV 9/17/2022
CREDIT: Erick W. Rasco (Photo by Erick W. Rasco/Sports Illustrated via Getty Images)
(Set Number: X164158 TK2)

١- کیللیان ئێمباپێ

ئێمباپێ نزیک بوو لە جێهێشتنی پاریس، یانەکەشی  لەپێناو هێشتنەوەی ئامادەی هەموو کارێک بوو، تەنانەت بە پێدانی موچەیەکی خەیاڵی وەک ١١٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە.

ئەو تەمەنی تەنها ٢٣ ساڵە بەڵام بێ رکابەر بەرزترین موچەی هەیە لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزشەکان.

PARIS, FRANCE - NOVEMBER 13: Kylian Mbappe of Paris Saint Germain chases the ball during the Ligue 1 match between Paris Saint-Germain and AJ Auxerre at Parc des Princes on November 13, 2022 in Paris, France. (Photo by Antonio Borga/Eurasia Sport Images/Getty Images)

 

*ئەم لیستە تەنها بۆ مووچەیە نەک داهاتی دیکە*

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button