فه‌ره‌نسامۆندیال

تیۆ هێرناندێز ریکۆردێکی نوێی بۆ فەڕەنسا تۆمارکرد

یاریگا-تیۆ هێرناندێز بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئەیسی میلان بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی مۆندیال.

تیۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یاری یەکەمی فەڕەنسا نەبوو، بەڵام بەشداری پێککرا کاتێک لوکاسی برای تووشی پێکان هات. ئەستێرەکەی میلان  گۆڵێکی لەو یارییەدا دروست کرد و پاشانیش دوێنێ دووهەم ئەسیستی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە نوسی، بەوەش بوو بە یەکەم بەرگریکار لە مێژووی فەڕەنسادا بتوانێت لە دوو یاری دوای یەک دا گۆڵ دروست بکات بۆ هەڵبژاردەکەی. ئەمەش بەگوێرەی داتاکانی ئۆپتا.

تیۆ لەگەڵ میلانیش ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و سەرەڕای ئەوەی بەرگریکارە، خاوەنی ٢٢ گۆڵ و ٢٧ ئەسیستە بۆ یانەکەی لە ١٤٠ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button