یاریگا
یەکەم ڕاهێنەر لەم وەرزە وازی لە ئەرکەکەی هێنا و ئاراراتیش پێشەنگی وەرگرتەوە
ئەمڕۆ لە دوا یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی عێڕاق یانەی ئارارات پێشەنگی یانەکانی وەرگرتەوە و شەقڵاوەش سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا.
یانەی هەندرێن لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی هەولێری کرد و هەر دوو یانەش بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
ئارارات لە شاری دهۆکەوە پێشەنگی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستانی وەرگرت کاتێک بە ئەنجامی 1 _ 0 لە یانەی دهۆکی بردەوە.
لە نێو یاریگای شێروانە لەکەلار هەر دوو یانەی شێروانە و شەقڵاوە بەیەک گەیشتن، یانەی شەقڵاوە توانی بە ئەنجامی 2 _ 0 گۆڵ سەرکەوتن تۆمار بکات.
دوێنێش دوای شکستەکەیان بەرامبەر یانەی سیروانی نوێ ڕاهێنەری یانەی چەمجەماڵ ( یونس سلێمان ) بە فەرمی وازی لە ئەرکەکەی هێنا و بووە یەکەم ڕاهێنەر لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەست لە کارەکەی هەڵبگرێت.