خوله‌کانی دیکە

“ رۆناڵدۆ بووە نمونەیەکی خراپ بۆ منداڵان “

یاریگا
کریس ساتێن، هێرشبەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێیوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەدەبوایە بەم شێوەیە بەرامبەر غانا خۆی بە زەویدا بدات بۆ ئەوەی ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بگرێت .

هێرشبەرەکەی پێشوو بلوز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی گووتی “ سەرپەرشتیارانی سیستەمی ڤار لە یاری نێوان پۆرتوگال و غانا زۆر بە خراپی مامەلەیان لەگەڵ دیمەنەکەی گۆڵکاری پۆرتوگال کرد، ئەو دیمەنەی دۆن نموونەیەکی خراپ بوو بۆ ئەو مێرد منداڵانەی سەیری یاری دەکەن، ئەو یاریزانێکی نموونەیە، بەڵام فێڵی لە هەمووان کرد، ئەمەش شەرمەزارییە بۆ سەرپەرشتیارانی سیستەمی ڤار کە ئەم دیمەنەیان سەیر نەکردەوە “.

کریستیانۆ لە یاری بەرامبەر غانا لە خولەکی 65 گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکەی بە لێدانی سزا کرد و، زۆرێک پێیانوایە ئەو دیمەنە سزا نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button