ئاسیائه‌مریکامۆندیال

سکالۆنی: مێسی تەندروستی باشە و ئامادەیە

یاریگا
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا رایگەیاند لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەی باشە.

راهێنەرەکەی تانگۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری بەرامبەر مەکسیک گووتی “ مێسی تەندروستی باشە و ئامادەیە، ئێمە بۆ ئەم یارییە پێویستیمان بە هەموو یاریزانێکە. ئێمە شێوازی یاریکردنمان بەهۆی دۆڕانی یاری یەکەم ناگۆڕین، ئێمە دەبێت شتی رابردوو لە بیر بکەین و، تەنها بیر لەوە بکەینەوە چۆن لە مەکسیک ببەینەوە “.

سکالۆنی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی “ هیوادارین لەم یارییە بتوانین روحی مارادۆنا ئاسوودە بکەین “.

بابەتی زیاتر

Back to top button