ئینگلتەرا

ساوزگەیت: هاری کەین بۆ یاری داهاتوو دەگەڕێتەوە

گاریس ساوزگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند هاری کەین لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە.

گۆڵکاری یەکەمی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە لە یەکەم یاری جامی جیهانی دا بەرامبەر ئێران ئازاری پێگەیشت و ترسی ئەوە هەبوو نەتوانێت بەرامبەر ئەمریکا یاری بکات. بەڵام ساوزگەیت ئەمڕۆ وتی “هاری باشە، هەندێک لە مەشقەکانی بەتەنها ئەنجام دا بەڵام بۆ یارییەکەی شەوی هەینی کێشەی نابێت، پشکنینەکانیش نیشانیان داوە کە ئەو باشە”.

ئینگلتەرا لە یەکەم یاریدا ٦-٢ شکستی بە ئێران هێنا، هەرچی ئەمریکایە ١-١ لەگەڵ وێڵز بەرامبەربوون و دۆڕانیان لەو یارییە، چانسی قۆناغی داهاتوویان زۆر لاواز دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button