ئه‌ڵمانیامۆندیال

جەمال موسیالا لاوترین یاریزانی ئەڵمانیایە لە ٦٤ ساڵی رابردوو

جەمال موسیالا بووە لاوترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆتا ٦٤ ساڵی رابردوو کە بەشداری لە جامی جیهانی کردبێت.

ئەمڕۆ ئەڵمانیا بەرامبەر ژاپۆن یەکەم یاری خۆی لە مۆندیالی قەتەڕ ئەنجام دەدات و جەمال موسیالاش لە پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکەدایە بۆ ئەو یارییە. ئەمە لە کاتێکدا ناوبراو تەمەنی تەنها ١٩ ساڵ و ٢٧٠ رۆژە.

کۆتا جار یاریزانێکی گەنجتر لە جامی جیهانی یاری بۆ ئەڵمانیا کردبێت لە ساڵی ١٩٥٧ بوو بە ناوی  کارڵ هاینز شنێلینگەر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button