ئه‌وروپائیسپانیا

ئاسینسیۆ: هیوادارم 10 ساڵی دیکە لەگەڵ ریال مەدرید بم

یاریگا
مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی مارکا هێرشبەرەکەی شاهانەکان لەبارەی چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی گووتی “ من زۆر دڵخۆشم لەگەڵ یانەکەم و هیوادارم بتوانم گريبەستەکەم نوێ بکەمەوە، چونکە هەموو خەونم ئەوەیە تاوەکو 10 ساڵی دیکەش بە درێسی ئەو یانەیە یاری بکەم “.

ئاسێنسیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تەنها پەیوەندی بە ئەو نیە و کارگێری یانەکەیەتی بڕیاری کۆتایی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button