گرنگترینمۆندیال

لاوتارۆ مارتینێز: شکستەکە زۆر بە ئازارە

Captain Korek

لاوتارۆ مارتینێز هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین باسی دۆڕانە مێژووییەکەیان دەکات بەرامبەر سعودییە.

ئەرژەنتین لە یارییەکی مێژوویدا دوور لە چاوەڕوانییەکان بە ئەنجامی ١-٢ دۆڕا بە سعودیە لە میانەی یەکەم یاری جامی جیهانی قەتەڕ.

دوای یارییەکە لاوتارۆ، وتی “یارییەکەمان بەهەڵەی خۆمان دۆڕاند، بە تایبەت لە نیوەی دووهەم باجی هەندێک ووردەکاری بچوکمان دا و دەبێت بۆ یاری داهاتوو چاکییان بکەین، دەکرا لە نیوەی یەکەم گۆڵی زیاترمان تۆماربکردایە و ئەمە جامی جیهانییە، دوو یاری داهاتوو وەکو یاری کۆتایی دەبن. دۆڕانەکە زۆر بە ئازارە چونکە هیوای زۆرمان بەوە هەبوو لە یەکەم یاریدا براوە بین، ئێستا ئەمە کۆتایی هات دەبێت بگەڕێینەوە مەشق و خۆمان بۆ یاری داهاتوو ئامادە بین”.

دوو یاری داهاتووی ئەرژەنتین لە کۆمەڵەکەی بەرامبەر مەکسیک و پۆڵەندا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button