ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیال

لوگانۆ: یاریزانانی فەڕەنسا پێیان خۆشە بەنزیمەیان لەگەڵ نەماوە

دیێگۆ لوگانۆ یاریزانی پێشووی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دەڵێت یاریزانانی فەڕەنسا حەز بە کەریم بەنزیمە ناکەن و پێیان خۆشە لەگەڵیان نەماوە.

لوگانۆ بۆ ئی ئێس پی ئێن وتی “من دڵنیام لەوە چونکە هاوتیمی بەشێک لە یاریزانانی ئێستای فەڕەنسا بووم، ئەوان زۆر دڵیان خۆشە بەنزیمەیان لەگەڵ نەماوە. شتەکە تەنها پەیوەندی بە لایەنی تەکنیکییەوە نیە بەڵکو زیاتر پەیوەندی کەسییە هۆکارەکە. ئەم جۆرە بیرکردنەوانە لە هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگوای، بەڕازیل و ئەرژەنتین نابینیت”.

بەنزیمەی باشترین یاریزانی ساڵ، بەهۆی پێکان لە جامی جیهانی دوورخرایەوە و گەڕایەوە ئیسپانیا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button