گرنگترینمۆندیال

مێسی چاوی لە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی باتیستوتایە لە جامی جیهانی

یاریگا-لیۆنێل مێسی دەتوانێت ببێتە خاوەن ژمارەیەکی پێوانەیی مێژوویی وڵاتەکەی لە ماوەی جامی جیهانی قەتەڕ دا.

هەمووچاوەکان لەسەر مێسین لە مۆندیال دا و ئەمڕۆش لە یەکەم یارییاندا رووبەرووی سعوودیە دەبنەوە. ئەفسانە زیندووەکە لە جامی جیهانییەکانی پێشوودا شەش گۆڵی هەیە بۆ وڵاتەکەی، ئەمەش چوار گۆڵ کەمترە لە گابریێل عومەر باتیستوتای گۆلکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە مۆندیال و لیۆ پێویستە لەم پاڵەوانێتییە پێنج گۆڵ تۆماربکات تاوەکو ئەو ریکۆردەش بە ناوی خۆیەوە بێت.

باتیستوتا بۆ ئۆلێ وتی “بەهیوای مێسی ژمارە پێوانەییەکەم بشکێنێت، باوەڕتان بەوە نەبێت کە دەگوترا مێسی نرخی پۆشینی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازانێت، کێشەکە ئەوەبوو وەک پێویست گەرەنتییان نەدەدا بە مێسی تاوەکو هەست بە بوونی خۆی بکات لەوێ”.

باتیستوتا یەکیکە لە گۆڵپارێزە مێژووییەکان و لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٠ توانی ٢٠٥ گۆڵ لە ٣٣٣ یاریدا بۆ فیۆرەنتینا تۆماربکات. پاشان لەگەڵ رۆما ٣٣ گۆڵی لە ٨٧ یاریدا تۆمارکرد و ناسناوی خولی ئیتاڵییان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button