ئاسیائه‌مریکامۆندیال

زۆربەی پاڵێوراوانی مۆندیال هەڵبژاردەی ئەوروپین

یاریگا
لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پێیوایە زۆربەی پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی قەتەر هەڵبژاردەی ئەوروپین.

راهێنەرەکەی تانگۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارئ هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سعوودیا گووتی “ نزیکەی هەشت هەڵبژاردە هەن پاڵێوراوی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالن و زۆربەشیان هەڵبژاردەی کیشوەری ئەوروپان، لە کۆتاییش ئەو هەڵبژاردەیەی ئاستێکی باشتر پێشکەش دەکات ناسناوەکە دەباتەوە “.

سکالۆنی لەبارەی پێکهاتەی هەڵبژاردەکەشی ئاماژە بەوە دەکات، ئەو پێکهاتەکەی دیاریکردووە و یاریزانەکانیش ئاگادار کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button