ئاسیائه‌مریکامۆندیال

گومان لە بەشداری کردنی مێسی لە یەکەم یاری مۆندیال دەکرێت

یاریگا
لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ئەمڕۆ بە پێکانەوە بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی کردووە، بۆیە گومان هەیە بتوانێت بەرامبەر سعوودیا بەشداری بکات.

لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی تانگۆ دیمەنی پێکانەکەی لیۆ بڵاوبووەتەوە و دەردەخات کە گورزینکی قاچی چەپی ئەستور بووە و هەر ئەمەش هاندەرانی هەڵبژاردەکەی نیگەران کردووە و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە بەشداری یەکەم یاری هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی 2022 نەکات.

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا سبەی دوو شەممە لە یەکەم یاری مۆندیالی قەتەر، کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی سعوودیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button