خوله‌کانی دیکە

لە دووەم رۆژی مۆندیال سێ یاری دەکرێن

یاریگا
بڕیارە سبەی دوو شەممە لە دووەم رۆژی مۆندیالی قەتەر سێ یاری بەڕێوەبچن.

لە بەردەوامی مۆندیالی قەتەر و ئێوارەی سبەی دوو شەممە کاتژمێر چوار، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و ئێران لە کۆمەڵەی دووەم رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. هەردوو هەڵبژاردە جاری یەکەمە لە مێژووی مۆندیال رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە. لە یاری دووەم و کاتژمێر حەوتی ئێوارە، لە کۆمەڵەی یەکەم هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و سەنیگال رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگال بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکات و ئەو دوو هەڵبژاردەش جاری یەکەمە رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

هەر لە رۆژی دووەمی یارییەکانی مۆندیالی 2022 و کاژمێری 10ـی شەو لە کۆمەڵەی دووەم هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و وێلز رکابەری یەکتری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button