ئیسپانیا

دی یۆنگ: دڵخۆشم لە بارسا هەرچەندە دژایەتی دەکرێم

فرانکی دی یۆنگ دان بەوەدا دەنێت کەسانێک هەن حەز ناکەن لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە بەڵام دڵخۆشە لەو یانەیە.

دی یۆنگ لەگەڵ  هەڵبژاردەی هۆڵەندایە بۆ جامی جیهانی، ئەمڕۆ بۆ دی تەلەگراف وتی “بارسا لە هەستانەوەدایە و بەرەو پێشچوونی باش هەیە، تیمەکە باشترە و منیش زۆر دڵخۆشم لە بارسا”.

سەبارەت بە ئاشکرابوونی ووردەکاری گرێبەستەکەی وتی “کاتێک گرێبەستەکەم بڵاوبووەوە تەنها دوو لایەن ئاگاداربوون، من بڵاوم نەکردەوە کەواتە لەلایەن یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاگاداری ئەوەم کەسانێک هەن دژایەتیم دەکەن بەڵام ئەو کەسە راهێنەرەکەم نیە و ئەو بە ئاشکرا لە میدیا دەیەوێت بمێنمەوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button