ئاسیائه‌مریکامۆندیال

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارجێنتینا

یاریگا
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو لە یەکەم یاری مۆندیالی قەتەر رووبەڕووی هەڵبژاردەی سعوودیا دەبێتەوە.

تۆڕی هەواڵی ESPN ئیسپانی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لیۆنێل سکالۆنی لە هێلی پێشەوەی هەڵبژاردەکەی لەپاڵ لیۆنێل مێسی بەشداری بە لاوتارۆ مارتینێز و دی ماریا بکات و، لە هێلی ناوەڕاستیش هەر یەکە لە ئالێکسس و پارێدیس و دی پاول هاوکاری هێرشبەرەکان بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لە هێلی بەرگریش پێشبینی دەکرێت هەر یەکە لە ئاکونا و ئۆتامێندی و کوتی و مۆلینا لە پێکهاتەی سەرەکی بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button