ئاسیائه‌مریکامۆندیال

بەرامبەر هەر گۆڵێک خواردنی بێ بەرامبەر دابەش دەکەن

یاریگا
خواردنگەیەکی خێرا لە ئەمریکا، بڕیاریداوە بەرامبەر هەر گۆڵێکی یاریزانانی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئێران، بێ بەرامبەر خواردن دابەش بکەن.

کۆمپانیای چیپوتلی ئەمریکی کە تایبەتە بە خواردنی خێرا، بڕیاریداوە لە یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئێران لە مۆندیالی 2022 بەرامبەر هەر گۆڵێک لە دژی ئەو هەڵبژاردەیە 5000 خواردنی بێ بەرامبەر دابەش دەکەن، واتە چەند گۆڵ بکەن ئەوەندە هەزارە خواردن دابەش دەکەن.

هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و ئێران رۆژی 29ـی ئەم مانگە لە مۆندیالی قەتەر رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button