ئیتاڵیا

پێکانەکەی تۆنالی مەترسیدار نیە

ساندرۆ تۆنالی ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلان  رایگەیاند پێکانەکەی ئەوەندە مەترسیدار نیە کە چاوەڕوان دەکرا.

تۆنالی لە یارییە دۆستانەکەی ئیتاڵیا بەرامبەر ئەلبانیا بە خراپی کەوت بەزەویدا و بە گوازرەوەی پزیشکی یاریگای جێهێشت. بەڵام ئەمڕۆ لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیوییەتی “من باشم و شانازی بەوەوە دەکەم بەشێکم لەم گروپەی ئیتاڵیا”

جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووس رایگەیاند ناوبراو کەمپی هەڵبژاردەکەی جێهێشتووە و بەشداری لە یارییە دۆستانەکەی نەمسا ناکات. بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ کاتی گەڕانەوەی یاری یانەکان کێشەی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button