ئیتاڵیاگرنگترین

پافوندی بووە لاوترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئیاڵیا لە ١٠٠ ساڵی رابردوو

یاریگا-سیمۆن پافوندی یاریزانی یانەی ئودێنزی بووە لاوترین یاریزان لە مێژووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆتا ١٠٠ ساڵی رابردوودا.

پافوندی خاوەنی چوار گۆڵە لە پێنج یاریدا بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیای خوار ١٧ ساڵ، ئەمەش وایکرد راستەخۆ بانگهێشتبکرێت بۆ تیمی یەکەم و شەوی رابردوو لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر ئەلبانیا بەشداریکرد کە ٣-١ بردییانەوە.

ناوبراو تەمەنی تەنها ١٦ ساڵ و ٢٤٧ رۆژە و بە یەکێک لە یاریزانە بەهرەدارە دەرکەوتووەکانی ئیتاڵیا دادەنرێت. کۆتا جار یاریزانێکی گەنجتر یاری بۆ ئازوری کردبێت لە ساڵی ١٩١١ دا بوو بە ناوی پیێترۆ گاڤینێلی کە تەمەنی ١٦ ساڵ و ٩٧ رۆژ بوو.

بانگهێشتکردنی پافوندی لە کاتێکدایە، ناوبراو لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی تەنها ٢٢ خولەک یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button