ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

منداڵەکان هەموو کات داوای گەڕانەوەی مێسی دەکەن

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا جارێکی دیکە ئامادە نەبوو باس لە دەنگۆی گەڕانەوەی مێسی بۆ یانەکەیان بکات.

سەرۆکەکەی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی Rc1 لەبارەی دەنگۆی گەڕانەوەی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان دەڵێت “ هەموو کات منداڵەکان داوای گەڕاندنەوەی لیۆم لێدەکەن، منیش وەڵام بۆ ئەوان ئەوەیە چاوەڕێ بکەن، جورێکی دیکە دەڵێمەوە ئەو یاریزانی یانەیەکی دیکەیە و نابێت قسەی لەسەر بکەین “.

لاپۆرتا لەبارەی دەرکردنی یانەکەیان لە چامپیۆنزلیگیش دەڵێت “ دەرکردن لە چامپیۆنزلیگ ئازارمان دەدات، هەوڵ دەدەین قەرەبووی بکەینەوە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button