مۆندیال

بۆفۆن: هاندەری ئەو هەڵبژاردەیە دەبم لە جامی جیهانی

یاریگا-

جیانلویجی بۆفۆن، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و گۆڵپارێزی یانەی پارما ئەو هەڵبژاردەیەی ئاشكرا كرد كە هاندەری دەبێت لە یاریەكانی جامی جیهانی.

وا بڕیارە دوای تەنها پێنج ڕۆژی دیكە یاریەكانی جامی جیهانی 2022 لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە بچێت.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەركەوتوو نەبوو لە گەشتنیان بە یاریەكانی جامی جیهانی بۆ جاری دووەم لەسەر یەك كاتێك لە یاریەكانی پاشكۆی گەشتنیان بە پاڵەوانیەتیەكە بەرامبەر مەقدۆنیا شكستیان هێنا.

لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بۆفۆن ووتی: كاتێك ئیتاڵیا لە پاڵەوانیەتیەكەدا نیە لایەنگری ئەو هەڵبژاردەیە دەكەم كە هاوڕێكانم لە تیمەكەم یاری تێدا دەكەن زۆر جار لایەنگری ئەو هەڵبژاردەیە دەبم كە پاڵێوراو نیە.

هەروەها ووتیشی: لەم بارودۆخەدا ئەو وڵاتەی کە هەمیشە پاڵپشتی دەکەم کامیرۆنە، ئەوان لە دڵمدا جێگەیەکی تایبەتیان هەیە.

هەڵبژاردەی كامیرۆن لە كۆمەڵەی حەوتەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی بەڕازیل، سویسرا و سڕبیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button