ئیتاڵیا

ئالێگری: کەس باوەڕی نەدەکرد ئێمە بگەینە پلەی سێهەم

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری خۆشحاڵە بە ئاست و ئەنجامی یانەکەی و دەشڵێت  توانیوییانە زیاتر لە پێشبینییەکان ئەنجام بدەن.

یۆڤی لە کۆتا شەش یاریدا سەرجەمیانی بردووەتەوە بە بێ ئەوەی گۆڵێکیشی لێ تۆماربکرێت، شەوی رابردووش بە سێ گۆڵی خاوێن لە لازیۆیان بردەوە. ئالێگری دوای یارییەکە وتی “کوڕەکان باش یارییان کرد، پاش مانگێکی قورس و بەرامبەر رکابەرێکی زەحمەت، کوالیتی تیمەکەمان باشترکرد کاتێک دواتر کیێزا  و دی ماریا و پاریدیس هاتنە ناو یاریگا”.

کاتێک پرسیاری چانسی بردنەوەی سکۆدێتی لێکرا، ئالێگری وتی “ئێستا لە پلەی سێهەمین و کەس بڕوای نەدەکرد بگەینە ئێرە، بۆیە هیچ شتێک ئەستەم نیە”.

سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەی بیانکۆنێری، هێشتا ئەو یانەیە ١٠ خاڵ لەدوای ناپۆلی پێشەنگەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button