یاریگا–
ئیلکای گۆندوگان، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ماوەیەکە هەوڵی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی ستیزن دەدەن، بەڵام گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە زستانی داهاتوو ئەستەمە، بۆیە دەیانەوێت لەسەر داوای چاڤی راهێنەری یانەکەیان، هەوڵ بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە بدەن.
گۆندوگان هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و ئەمەش دەبێتە کار ئاسانی بۆ بارسێلۆنا.