ئیسپانیا

سوارێز لە تۆمارکردنی ڕیکۆردێکدا گەشت بە ڕۆناڵدۆ و مێسی

یاریگانێت- بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێز خۆی گەیاندە ڕیکۆردێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی.

شەوی ڕابردوو بارسا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شکست بە ئەتڵەتی بهێنێت، گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە ڕێگەی سوارێز لە خولەکی 85 ، هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکەی هاوتا کردەوە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ مێسی وەک تاکە سێ یاریزان لە مێژووی خولی ئیسپانیی توانیبێتیان چوار وەرزی لە دوای یەک 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکەن. لای خۆیەوە سوارێز وەک یەکێک لە گرنگترین گۆڵەکانی ژیانی پیشەگەرێتی خۆی وەسفی کرد.

دوای گۆڵەکەی لوزیتۆ، مێسیش تۆڕی گۆڵەکەی یان ئۆبلاکی هەژاندەوە. بەو بردنەوەیەش، بارسای پێشەنگ جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕۆخی بلانکۆسی فراوانتر کردەوە بۆ 11 خاڵ و کوڕانی سیمیۆنی لە پلەی دووەم دەبینرێن بە جیاوازیی دوو خاڵ لەگەڵ ڕیاڵی سێهەم دوای تێپەڕبوونی 31 هەفتە.

Back to top button