خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد جێدێڵێت

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد لەوانەیە سەرەتای ساڵی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

فلۆریان پلێتێنبێرگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک هەیە دۆن زستانی ئەمساڵ، واتە سەرەتای ساڵی 2023 ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و، یەکێک لە بژاردەکانی ئەو یاریزانە، یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەیەتی.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان چەند یاریزانێکیان وەکو شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ دەست نیشانکردووە، یەکێک لەوانەش چۆپۆ مۆتینگ هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button