ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

لە گوفتارەوە بۆ کردار، زاڵاتان ئەمجارە بە هاتریکێک هاتە گۆ

یاریگا- لە میانی هەفتەی 21ی خولی ئەمریکی بەشی ڕۆژاوا، یانەی گالاکسی بە سەرکردایەتی زاڵاتان ئیبراهیمۆچ ڕووبەڕووی لۆس ئەنلجس بوونەوە کە کارلۆس ڤێیای گۆڵکاری مەکسیکی سەرکردایەتیان دەکات.

ئەو یارییە کە بە دێربییەکی گەرموگوڕی پڕ جۆشوخرۆشی خولەکە دادەنرێت، تێدا پێنج گۆڵ تۆمار کرا کە سەرجەمی گۆڵەکان لەلایەن هەردوو سەرکردەکەوە تۆمار کران و سویدییە 37 ساڵانەکە بە هاتریکێک پاڵپشتی قسەکانی ڕابردووی کرد کە هێشتا باشترینی خولەکەیە.

لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا زاڵاتان توانجی گرتە ڤێیا بەوەی لە ئاستی ئەودا نییە و گوتی: “کارلۆس ڤێیا ئێستا تەمەنی 29 ساڵە و وا لە خولی ئەمریکی یاری دەکات، ئەی من لەو تەمەنەی ئەو لە کوێ بووم؟”

ئەمڕۆش دوای یارییەکە جارێکیتر سوڵتانە سویدییەکە وتی: “هەڵەن ئەهەر ڤێیا بە من بەراورد بکەن.”

سەبارەت بە یارییەکەش گوتی: “ئەمە بە گەورەترین یاری خولەکە دادەنرێت، گەورەترین کاری تۆش لە یارییە گەورانە ئەوەیە خۆت بسەلمێنیت.”

وتیشی: “پێموایە قسەکانی من دەربارەی بابەتی باشترین یاریزان هانی دان، بەڵام من خۆم هەمیشە پاڵنەرم هەیە بۆ ئەم جۆرە بۆنەیە.”

لۆس ئەنجڵس خاوەنی 46 خاڵە و پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەن و گالاکسیش بە 37 خاڵ دووەمن. ڤێیاش بە 21 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانە و ئیبرا دووەم گۆڵکارە بە 16 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button