ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا-

هەژماری فەڕمی چامپیۆنزلیگ چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی یاریەكانی ئەو هەفتەیەی خولەكەی دەستنیشانكرد.

هەریەك لە یاریزانان ( ڤاڵڤێردی ، نكۆنكۆ ، فێران تۆرێس ، جیرۆ ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەكانی گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

– ڤاڵڤێردی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سێڵتیك توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

– نكۆنكۆ یاریزانی لایپزیگ بەرامبەر شاختار توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

– فێران تۆرێس یاریزانی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤیكتۆریا پلزن توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

– جیرۆ یاریزانی میلان بەرامبەر سالزبۆرگ توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button