یاریگا
کۆمپانیای ئاودی داوای گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دەکات
یاریگا- کۆمپانیای ئاودی دوای 10 ساڵ بەردەوام بوون وەکو سپۆنسەری بارسێلۆنا لەئێستادا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەدا هەڵوەشاندەوە و داوایەکی سەیر لەیانە کەتەلۆنیەکە دەکات
لەنوێترین بەیاننامەی کۆمپانیەکەدا هاتووە ، کەپێوستە یاریزانانی بلاوگرانا سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە بگەڕێننەوە کەلایەن ئەو کۆمپانیاوە بەدەستیان گەشتووە
وە لەدرێژەی بەیان نامەکەدا ئەوە هاتووە کەیاریزانانی بارسێلۆنا تەنها 3 هەفتەیان لەبەردەستە بۆ گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێڵەکان ، لەئەگەری نەگەڕانەوەی ئۆتۆمبێڵەکان لەکاتی خۆیدا دووچاری دادگا دەکرێنەوە