ئه‌وروپائیسپانیا

پێرێز لە ئەنجومەنی لالیگا توڕەیە

یاریگا
دونگۆیەک هەیە کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی قسەکانی بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاری یانەکەی بەرامبەر جیرۆنا بە توندی سزا بدرێت، ئەمەش فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەی توڕە کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، توڕەیییەکی زۆر لەناو کارگێری شاهانەکان بەتایبەت سەرۆکی یانەکە هەیە لەسەر ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بیر لە سزادانی راهێنەرەکەیان دەکاتەوە، بەهۆی لێدوانەکانی سەبارەت بە ناوبژیوانی دوای یارییەکەی جیرۆنا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەگەر ئەنچیلۆتی سزا بدرێت، مەدرید ڕوو لە دەسەڵاتی باڵا دەکات و ئەوانیش بە توندی دژایەتی ئەو بڕیارە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button