ئه‌وروپائینگڵته‌را

وادەی گەڕانەوەی هالاند دیاری کراوە

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەهۆی پێکان بۆ ماوەی یەک هەفتەی دیکەش لە یاریگاکان دادەبڕێت و بەشداری یارییەکانی یانەکەی ناکات.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە لاوەکەی ستیزن بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ تووشی بووە، یاری رابردووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر لێستەر سیتی بەشداری نەکرد و، پێشبینیش دەکرێت ئەو یاریزانە هەفتەی داهاتووش بەشداری یارییەکانی یانەکەی نەکاتەوە.

دوای یارییەکەی بەرامبەر لێستەر سیتی خودی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ستیزن بە گومانەوە باسی لە وادەی گەڕانەوەی ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نەرویجی یانەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button