ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕیكۆردە نایابەكەی ڤان دایك وەستێنرا

یاریگا-

ڕیكۆردە مێژوویەكەی ڤێرجیل ڤان دایكی هۆڵەندی و بەرگریكاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی وەستێندرا دوای شكستەكەیان بەرامبەر لیدز یۆنایتد.

لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری لیدزی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چواردەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

بەپێی تۆڕی سكواكا ئەو شكستەی شەوی ڕابردوو یەكەم شكستی ڤان دایك بوو لە یاریگای ئەنفێلد لە پریمەرلیگدا.

لەو كاتەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە كردووە بەرگریكارە هۆڵەندیەكە پێش یاریەكەی بەرامبەر لیدز 70 یاری ئەنجامدابوو لە یاریگای خۆیان لە خولی ئینگلیزیدا هیچ یاریەك تووشی شكست نەهاتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button