ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

وردەكاری گرێبەستەكەی كیلیان ئیمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا وردەكاری گرێبەستە نوێیەكەی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانیان ئاشكرا كرد.

یانە فەڕەنسیەكە پێشتر گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسیەكەی تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەڕەنسی وردەكاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئیمباپێی ئاشكرا كرد.

بەپێی ڕۆژنامەكە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی كرد بۆ ماوەی دوو ساڵ و نوێكردنەوەی بۆ ساڵی سێیەم و بڕی 630 ملیۆن یۆرۆ لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا وەردەگرێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ساڵانە بڕی 72 ملیۆن موچە وەردەگرێت ، بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ وەك خەڵاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی وەردەگرێت كە بە سێ جار ئەو بڕەی پێ دەدرێت ، هەروەها دوای هەر داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەر سێ ساڵەكادا پاداشتی دڵسۆزی پێ دەدرێت ، ساڵی یەكەم 70 ملیۆن ، ساڵی دووەم 80 ملیۆن و ساڵی سێیەم 90 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بەوەش كۆی گشتی موچە و پاداشتی ئیمباپێ لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا دەگاتە 630 ملیۆن یۆرۆ ئەوەش دەبێتە بەرزترین موچە و گرێبەستی یاریزانێك لە مێژوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button