
یاریگا-
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو.
شەوی ڕابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیك بلباوی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی ئیسپانیا.
گۆڵەكانی بارسا لەلایەن دیمبلی ، ڕۆبێرتۆ ، لیڤاندۆڤسكی و فێران تۆرێسەوە تۆمار كران.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا:
شتيگن 7 ، ڕۆبێرتۆ 8.4 – كۆندی 6.8 – گارسیا 7.1- باڵدی 7.6 ، دی یۆنگ 7 – بۆسكێتس 6.3 – پێدری 7.1 ، ديمبڵی 9.8 – لیڤاندۆڤسكی 8.1 – گاڤی 6.4



