ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پێرێز لەگەڵ زیدان و ئێمباپێ کۆبووەتەوە

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە مەڕاسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر لەگەڵ زینەدین زیدان راهێنەری پێشووی یانەکەی و کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا کۆبووەوە.

خۆزێ سانچێز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو لە مەراسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر، سەرۆکی شاهانەکان بە گەرمی پێشوازی لە راهێنەری پێشووی یانەکەیان کرد و لە هەمان کاتدا زۆر بە ساردی پێشوازی لە هیرشبەرە فەرەنسیەکەی کردووە و کەمترین قسەشی لەگەڵ کردووە.

دیاز بڵاویشی کردەوە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لە مراسیمەکە ئامادەنەبوو، بەهۆی ئەوەی مەراسیمەکە رێزلێنان بۆ یاریزانانی ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button