ئه‌وروپاگرنگترین

لێدوانەكانی بێنزیما دوای بردنەوەی باڵۆندۆر

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی باڵۆندۆر دەربڕی.

بێنزیما توانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2022 بباتەوە و پێش چەندین ئەستێرەی دیكە بكەوێت.

لە دوای بردنەوەی خەڵاتەكە بێنزیما ووتی:

” سوپاس بۆ هەموو لایەک بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم، ئەمە خەونێکی منداڵیم بوو و من بەم ئامانجەوە گەورە بووم ، ئاسان نەبوو، وەک هەمیشە بەردەوام دەبم لە کارکردن، دەمەوێت سوپاسی هاوکارەکانم بکەم لە ریاڵ مەدرید یانەكەم و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک و هاوکارەکانم لە هەڵبژاردەی فەرەنسا ،  دەبێت سوپاسی ڕاهێنەر کارلۆ ئەنچیلۆتی و سەرۆک فلۆرێنتینۆ پێرێز بکەم کە یەکێکن لە ئەندامانی خێزانەکەم، ئەو دەرفەتی پێدام گرێبەست لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بکەم و لەو ڕۆژەوە هەمیشە پشتگیری کردووم ، هەروەها سوپاسی لیۆن دەکەم، چونکە بەبێ ئەوان نەمدەتوانی بگەمە ڕیاڵ مەدرید تا بەردەوام بم لە درەوشاوەیی و لێرە بم و ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button