ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ: لە پێناو بێنزیما ئامادەی خەڵاتی باڵۆندۆر بووم

یاریگا-

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ ، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و سەرۆكی ئێستای یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانی ئامادەی ئاهەنگی باڵۆندۆر بوو.

ئاهەنگی خەڵاتەكانی باڵۆندۆر لە فەڕەنسا بەڕێوە چوو چەندین ئەستێرەی تۆپی پێی ئێستا و ڕابردوو ئامادەی ئاهەنگەكە بوون.

لە لێدوانێكیدا لە ئاهەنگەكە پێش دیاریكردنی خەڵاتەكە ڕۆناڵدۆ ووتی: من دڵنیام كە بێنزیما خەلاتەكە دەباتەوە ، ئەو بە شێوەیەكی نایاب وەرزی ڕابردوو یاری دەكرد بۆیە شایستەی خەڵاتەكەیە ، من لێرەم لە پێناو بێنزیمادا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button