ئه‌وروپا

بێنزیما بە باشترین یاریزانی ساڵی 2022 دەستنیشانكرا

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بۆ وەرزی ڕابردوو بردەوە.

بێنزیما وەرزی ڕابردوو ئاستێكی بێ وێنەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكرد و توانیان زۆربەی نازناوەكان ببەنەوە.

هەریەك لە یاریزانان كەریم بێنزیما ، سادیۆ مانێ ، كیڤن دی بڕۆین ، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و چەندتن یاریزانی دیكە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكە بوون بەڵام دواجار گۆڵكارەكەی مێرینگی توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

ئەوە یەكەمجارە بێنزیما دەتوانێت تۆپە ئاڵتونیەكە بباتەوە و ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا زەینەدین زێدان خەڵاتەكەی پێشكەشكرد.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی خاوەنی زۆرترین باڵۆندۆرە كە توانیویەتی حەوت جار ئەو خەڵاتە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button