ئه‌وروپا

لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی باشترین هێرشبەری ساڵی 2022ی بردەوە

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئێستای یانەی بارسێلۆنا خەڵاتی باشترین هێرشبەری ساڵی 2022ی بردەوە.

گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ خەڵاتی گێرد مۆلەری بۆ باشترین گۆڵكاری ساڵ دیاریكرد.

دواجار ئەستێرەكەی بارسێلۆنا توانی خەڵاتی گێرد مۆلەر بباتەوە وەك باشترین گۆڵكاری ساڵی 2022.

وەرزی ڕابردوو لیڤا توانی 57 گۆڵ لەگەڵ یانەكەی پێشووی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی پۆڵەندا تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button