ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

دی ماریا ماوەیەکی زۆر دادەبڕێت

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا نزیکەی سێ هەفتە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دادەبڕێت.

یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ماکابی حەیفای ئیسرائیلی لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە رانیدا تووشی پێکان بوو و، دوای یارییەکەش رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، ئەمجۆرە پێکانە پێویستی بە نزیکەی سێ هەفتە هەیە.

پێکانەکەی دی ماریا لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو هەر یەکە لە مێسی و دیبالا و کۆریا ئەوانیش بە هەمان شێوە تووشی پێکان بوینە و بونەتە مەترسی بۆ سەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button