ئه‌وروپائینگڵته‌را

ئەنتۆنی ژمارەیەكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا-

ئەنتۆنی ، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد لەگەڵ یانەكەی.

ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

ئەنتۆنی توانی گۆڵی یەكەمی یانەكەی لە خولەكی 15ی یاریەكەدا تۆمار بكات.

بەو گۆڵەش هێرشبەرە بەڕازیلیەكە بوو بە یەكەم یاریزان كە بتوانێت لە سێ یاری سەرەتایی خۆیدا لە پریمەرلیگ گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button