ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما داهاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلایی کردەوە

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ساڵی 2024 نوێ بکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە فلۆرێنتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچێلۆتی و کارگێری ریال مەدرید هەمووان سوورن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی بێنزێما.

بابەتی زیاتر

Back to top button