ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا: حەزم لێ نیە کە یاریزانەکانم زۆر قسە دەکەن

پێپ گواردیۆلا هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی هێندە بە شان و باڵی خۆیاندا هەڵ نەدەن.

کۆپنهاگن لەم وەرزەدا لە ئەورووپا و خولی وڵاتەکەشی ئاستی خراپە، راهێنەرە ناودارەکە لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکەی کۆپنهاگن رەتیکردەوە کە یارییەکی ئاسانیان هەبێت و وتی “لە کاتی پلان دانان، من کار لەسەر ئەوەی دەکەم ئەو تیمە وەکو پێکهاتە کێن و ئاستییان چۆنە، لەو رووەوە کۆپنهاگن یانەیەکی بەتوانایە نەک ئەوەی لە ئێستادا ئاست و ئەنجامیان باشە یان خراپە، بەڵام من سەرنجم تەنها لەسەر تیمەکەی خۆمەوە و دەبێت دڵنیابم لەوەی یاریزانەکان لە خۆیان بایی نابن و ستایشی یارییەکانی تر کاریگەری نابێت لەسەریان چونکە حەزم لێ نیە  کە یاریزان زۆر قسە دەکەن، دەزانم ئێمە کێین و دەزانم دەتوانین لێیان ببەینەوە بەڵام بە هەوڵدان نەک تەنها لەبەر ئەوەی ئێمە مان سیتین”.

مان سیتی لە دوو یاری سەرەتای کۆمەڵەکەیدا توانیوییەتی ٤-٠ شکست بە سیڤیلیا و ٢-١ شکست بە دۆرتموند بهێنێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button